سەردێڕ:

ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی: ٤٥ هەزار منداڵى داعش لە عێراق بێ ناسنامەن

فۆتۆ: 
2019-04-30

846 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی رایگەیاند، چارەنوسی ٤٥ هەزار منداڵی داعش لە کەمپی ئاوارەکانی عێراق بە نادیاری ماوەتەوەو هیچ ناسنامەیەکیان نیە.

ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی کە ڕێکخراوێکی مرۆییە لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، گەر ئەو منداڵانە لەلایەن کۆمەڵگای عێراقییەوە ڕەتبکرێنەوە، ئەوا بێبەشدەکرێن لە خوێندن و پێداویستی تەندروستی و مافە سەرەتاییەکانیان.

ڕێکخراوەکە راشیگەیاندووە، منداڵانی داعش بەرپرس نین لە تاوانی کەسوکاریان کە لەناو ڕێکخراوەکە بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژى رابردوودا ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕوحانی ئێزدی رایگەیاند، ئەو منداڵانە وەرناگرنەوە کە لە ئەنجامى دەستدرێژى بۆسەر ژنان و کچانى ئێزدى لەدایکبوون.

هـ.ع