سەردێڕ:

ئاسایشی سلێمانی: چەندجارێک لە هەرێمەوە تلیاک بۆ کەنەدا نێردراوە

جەلال ئەمین بەگ بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایشی سلێمانی
فۆتۆ: کارزان تاریق
2019-04-28

15039 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سلێمانی، کارزان تاریق

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لەناو دۆشەکدا تلیاک دەستی بەسەرداگیراوە ویستراوە بنێردرێتە دەرەوەی هەرێم و پێشتریش چەند جارێک لە هەرێمەوە "تلیاک" نێردراوە بۆ کەنەدا.

جەلال ئەمین بەگ بەرێوبەری بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنى هۆبەی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی ئاماژەی بەوەکرد، نزیکەی سێ کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەر لە جۆری "تلیاک" لە ناو دۆشەکی منداڵاندا دەستیبەسەردا گیراوە و تۆمەتبارەکە ویستویەتی بیباتە دەرەوەی هەرێم.

روونیشیکردەوە، توانراوە بە هەماهەنگی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دانی بەوەدا ناوە چەند جارێک ماددەی هۆشبەری لە هەولێرەوە رەوانەی کەنەدا کردووە.

راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە بە ڕەگەز عێراقییە و ساڵانی ڕابردوو لە ئێران ژیاوە و ماوەی نۆ ساڵە گەڕاوەتەوە هەرێم و لە هەولێر نیشتەجێبووە و پێشتریش تۆمەتبارێکی دیکەیان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە ٢٠جار ماددەی هۆشبەری ناردووەتە وڵاتانی ئەوروپا.

جەلال ئەمین بەگ باسی لەوەشکرد، لەمساڵدا زیاتر لە ٥٠ کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

پێشتریش ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندبوو، خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن بازرگانەکانەوە بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان وڵاتاندا بەکاردەهێنرێت.

د.ن

‌بەپەلە