سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدای کرد

فۆتۆ: 
2019-04-28

684 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاوتوێی چەند پرسێکی جیاواز سەردانی عێراقی کرد.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتووەتە بەغدا و لەلایەن محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکراوە.

وا بڕیارە چاوشئۆغلو سەردانی شارەکانی هەولێر و بەسڕەش بکات و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتەکە و پێشهاتەکانی ئەم دوایەی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ بکات.

ئاماژەش بەوەکراوە، لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر چاوشئۆغلو لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بە وردی گفتوگۆ دەکات دەربارەی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە.

پێشتریش باسلەوەکرا لەسەردانەکەدا تاوتوێی پێدانی قەرزێکی پێنج ملیار دۆلاری بە عێراق دەکرێت کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە خەرجدەکرێت.

هەروەها لە سەردانەکەیدا بۆ بەسڕە، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەی تورکیا لەو پارێزگایە دەکات.