سەردێڕ:

عەبدولمەهدی ناوی کاندیدانى دوو وەزارەتى کابینەکەى ڕەوانەی پەرلەمان کردووە

فۆتۆ: 
2019-04-27

3264 جار خوێندراوەتەوە

بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی ناوی کاندیدەکانی وەزارەتی پەروەردە و دادی ڕەوانەی پەرلەمان کردووە.

خەدیجە عەلی بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان، سەرۆک وەزیرانى عێراق پێشنیاری کردووە دەنگ بە هەردوو کاندیدەکە بدرێت.

وتیشى، هەریەک لە سەفانە حەمدانی بۆ وەزارەتی پەروەردە و دادوەر ئەرکان قادر بۆ وەزارەتی داد کاندیدکراون و، پێدەچێت لەم هەفتەیەدا پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدات.

بە وتەی خەدیجە عەلی، دوای تەواوبوونی دەنگدان لەسەر ناوی ئەو دوو کاندیدە، کاندیدەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆش لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ئاراستەی پەرلەمان دەکرێن.

زیاتر لە پێنج مانگە حکومەتى نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی پێکهێنراوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، داد و پەروەردە بە بەتاڵی ماونەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ململانێی لایەنە سیاسییەکان دەگەڕێنرێتەوە.

ئ.ر