سەردێڕ:

عێراق دەبێتە چوارەم گەورەترین وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت

فۆتۆ: 
2019-04-26

2104 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ساڵی ٢٠٣٠ عێراق دەبێتە چوارەم گەورەترین وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت لە جیھاندا.

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لە ژێر ناونیشانی کەرتی وزەی عێراق نەخشە رێگایەک بۆ داھاتویەکی باشتر، ڕایگەیاندووە تا ساڵی ٢٠٣٠، عێراق لە دوای ئەمریکا، سعوودیە و ڕوسیا دەبێتە چوارەم گەورەترین وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ٣٠ ساڵی رابردوودا رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق دوو ھێندە زیادیکردووە و ئەو رێژەیەش تا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە عێراق توانای دابینکردنی کارەبای پێویستی خۆی ھەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا ڕۆژانە عێراق نزیکەى چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەى بازاڕەکانی جیهان دەکات.