سەردێڕ:

تائێستا ناردنی پۆسته‌ى هەرێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیپێنه‌كردووەته‌وه

سەرەڕاى ڕێککەوتنى پۆستەى هەرێم و بەغدا
فۆتۆ: 
2019-04-19

2110 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوى سەنتەرى ئاڵوگۆڕى پۆستەى ناوخۆ ڕایگەیاند، دوای ناكۆكییەكانی هه‌رێم و بەغدا تائێستا ناردنی پۆسته‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیپێنه‌كردووەته‌وه.


لێپرسراوى سەنتەرى ئاڵوگۆڕى پۆستەى ناوخۆ ڕایگەیاند، دوای ناكۆكییەكانی هه‌رێم و بەغدا تا ئێستا ناردنی پۆسته‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیپێنه‌كردووەته‌وه.

بژار سەباح  شێرە لە میانەى بەشداریکردنى لە هەواڵى ڕۆژى ئێن ئاڕتی ئاماژەى بەوەشکردووە، لە رێگەی وەزارەتی گواستنەوەوە داوایان لە بەغدا كردووە ناردنی پۆست لە هەرێم دەستپێبكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بەڵێنى چارەسەرکردنى کێشەکەیان داوە.

ئاشکراشیکردووە، پۆستەی هەولێر لەگەڵ ئێران رێککەوتوون ڤیزا بەشێوازێکی ئەلیکترۆنی وەربگیرێت، بەمەش دەتوانن تەنها بە دوو هەزار دینار ڤیزاى ئەلیکترۆنى بۆ هاوڵاتییان وەربگرن و ببرێتەوە ماڵەوە بۆیان.

لێپرسراوى سەنتەرى ئاڵوگۆڕى پۆستەى ناوخۆ باسی لەوەشکردووە، دواى ناکۆکییەکانى هەولێر و بەغدا بۆ وەرگرتنى پۆستەکان تەنها رێگاى وشکانى مابووەوە و رێگاى فڕۆکەخانەکە نەما، بەڵام لە هەفتەى ڕابردوودا یەکەم بار لە رێگەى فڕۆکەخانەى هەولێرەوە گەیشتە هەرێمى کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژى ٧ى شوباتى ٢٠١٩ شاندێکى پۆستەى عێراقى سەردانى بەڕێوەبەرایەتى پۆستەى هەرێمى کوردستانیان کرد و ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى پۆسته‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌ی وڵاتانی جیهان بكرێته‌وه‌ کە لە ٢٩ى ئەیلولى ٢٠١٧ەوە ڕاگیرابوو.

ئ.ر