سەردێڕ:

عێراق و سعودییە ١٣ ڕێککەوتن و پرۆتۆکۆلێکیان واژۆکرد

فۆتۆ: 
2019-04-17

2056 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی و شا سەلمان ١٣ ڕێککەوتن و پرۆتۆکۆلێک لە نێوان عێراق و سعودییە واژۆکراوە.

ئەمڕۆ ١٧ی نیسانی ٢٠١٩، نوسینگەى عادل عەبدولمەهدی بڵاویکردەوە، سەردانەکەى سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودییە بووەتە هۆی بەهێزبوونى پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دوای گفتوگۆی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا بڕیاردراوە ١٣ ڕێککەوتن لە چەند بوارێکی جیاجیا و پرۆتۆکۆلێک لە نێوانیان واژۆبکرێت.

هاوکات شا سەلمان ڕایگەیاندووە، سەردانەکەى عادل عەبدولمەهدی بۆ وڵاتەکەی بووەتە هۆی نزیکبوونەوەى زیاتری هەردوو وڵات و لە داهاتوودا ئاستى نێردە دیبلۆماسییەکانیان لای یەکتر بەرزدەکەنەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ چوارشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سعودییەی کرد و چاوی بە سەلمان عەبدولعەزیز پاشای سعودییە و محەمەد سەلمان جێنشینی سعودییە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تری سعودییە کەوت، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە و نەوت و کارەبا و بازرگانی یاوەریی عەبدولمەهدی دەکەن.

مكتب عبد المهدي: العراق والسعودية يوقعان 13 اتفاقية ومذكرة تفاهم بحضور الملك سلمان 

مكتب عبد المهدي: العراق والسعودية يوقعان 13 اتفاقية ومذكرة تفاهم بحضور الملك سلمان 

مكتب عبد المهدي: العراق والسعودية يوقعان 13 اتفاقية ومذكرة تفاهم بحضور الملك سلمان