سەردێڕ:

بڕیارى قەرەبووکردنەوەى زیانەکانى لافاو لە عێراق هەرێميش دەگرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-04-14

1350 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لە بودجەی فریاکەوتن، قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکان بکاتەوە و  بریارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

حکومەتی عێراق بۆ تەخمینکردنی زیانەکانی لافاو لیژنەیەکی لە چەند وەزارەتێک پێکهێناوە، بەو پێیەش ھەموو پرۆژەیەکی کشتوکاڵ و بازرگانی، ئەگەر لە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵییش نەبێت قەرەبوو دەکرێنەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەڵام هەر پرۆژەیەک بە زیادەڕەوی دروستکرابێت قەرەبوو ناکرێتەوە، حکومەتی هەرێمییش تەنها ئاسانکاریی بۆ کاروباری لیژنەکە دەکات.
هاوکات، سروە ونس پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنى نەوەی نوێ دەڵێت، بڕیاردراوە بڕە پارەیەک تەرخانبکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەى هەموو جوتیارانى عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە، داواشی لە حکومەتى هەرێم کرد هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى عێراق بکات بۆئەوەى خەمڵاندن بۆ زیانەکانى لافاو بکەن لە هەرێم.
هەرچەندە تائێستا زیانەکان نەخەمڵێنراون، بەڵام لە سنوری قەزای کۆیە نزیکەی هەزار حەوزی ماسی هەن، تێکچوون و ماسیەکانیش ئاو بردوونی، هاوکات بەشێک لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانیش لەناوچوون.
ئ.ر