سەردێڕ:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ: داوا دەکەین پۆستی سەرۆکی هەرێم تەشریفاتی بێت و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر هەڵوێستی پێشوویانبن

باسی نەوشیروان مستەفا دەکات
کاوە عەبدولقادر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-03-19

4330 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند داوا دەکەین پۆستی سەرۆکی هەرێم تەشریفاتی بێت و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر هەڵوێستی پێشویانبن و نابێت یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بە میزاجی کەسێکی دیاریکراو جێبەجێ بکرێت.


جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند داوا دەکەین پۆستی سەرۆکی هەرێم تەشریفاتی بێت و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر هەڵوێستی پێشویانبن و نابێت یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بە میزاجی کەسێکی دیاریکراو جێبەجێ بکرێت.

کاوە عەبدولقادر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یاسای دابینکردنی دەرماڵە بۆ خوێندکارانی زانکۆ و ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بەژێرخان و بنیادنان و بوژانەوەی ئابوری هەرێمەوە هەیە لە پێشینەی کارەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانە.

ئاماژەی بەوەشکرد هەر لەو بارەیەوە فراکسیۆنەکەیان چەندین ڕەشنوسی پرۆژە یاسایان ئامادە کردووە، هەفتەی داهاتوو پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی دەکەن.

سەبارەت بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، رونیکردەوە نابێت یاسایەک تەنها بە میزاجی کەسێکی دیاری کراو یاخود پارتێکی دیاری کراوی وەک پارتی، جێبەجێ بکرێت.

کاوە عەبدولقادر وتیشی، رەشنوسی پرۆژەیاسایەکمان ئامادەیە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە ناو پەرلەماندا، کە هەفتەی داهاتوو پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەین هەڵوێستی نەوی نوێ لەو بارەیەوە بریتیە لەوەی کە ئەگەر سەرۆکی هەرێم لە پەرلەماندا هەڵبژرێت ئەوا دەبێت دەسەڵاتەکانی ڕەمزی بێت هاوشێوەی بەغدا کە لە ١٠ دەسەڵات پێکهاتووە.

وتیشی، "کاتی خۆی چوار لایەنی هەرێم پڕۆژە یاسایەکیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە ئامادەکرد و دواتریش نەوشیروان مستەفا داوایکرد کە دەبێت سەرۆکی هەرێم لە ناوپەرلەماندا هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتەکانی ڕەمزی بێت و بۆیە ئێمە هیوامان وایە هەم ئەو چوار لایەن و هەمیش بزوتنەوەى گۆڕان لەسەر ئەو مەبدەئەبن کە پێشتر پێشکەشیان کردووە"

د.ن