سەردێڕ:

سەرکەوت شەمسەدین: مەترسی لەسەر بڕینی موچە ماوە ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەکات

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-03-18

3361 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، تا ئێستاش مەترسی بڕینی موچە لەلایەن بەغداوە هەیە ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەکات.


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، تا ئێستاش مەترسی بڕینی موچە لەلایەن بەغداوە هەیە ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەکات.

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە میانی بەشداریکردن لە پانۆرامای هەواڵەکانی ئێن ئاڕتییدا ڕایگەیاند، "بەغدا وا بودجەی ناردوە هەر پێشمەرگەیەک ٧٥٠ هەزار کەمتر وەرنەگرێت بەس یەکێتی و پارتی نایدەن."

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرژەوەندی خەڵکە نەوت رادەست بکرێت بەڵام لە بەرژەوەندی یەکێتی و پارتی و کۆمپانیاکانی هەردوو حزب نیە.

باسی لەوەشکرد، پارتی تاک لایەنانە بڕیار دەدات و پابەند نیە بە یاسایی بودجەوە.

رونیشیکردووە بە ناوی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ  هەرێمی کوردستان توشی قەیرانی دارایی بویەوە، لە هەرکاتێکی دیکەدا ئەو بڕە نەوتەی بەغدا داوای دەکات رادەستیان بکرایە هەڕێم توشی ئەو قەیرانە گەورەیە نەدەبوو موچەی فەرمانبەرانیش دابین دەکرا.

د.ن