سەردێڕ:

وه‌زیری شه‌هیدان: بڕیار لەسەر هاوتاکردنی موچەی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەدرێت

مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێم
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-03-17

5685 جار خوێندراوەتەوە

​وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێم ڕایگەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا بڕیار لەسەر هاوتاكردنی موچەی شەهیدانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەدرێت.


 وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێم ڕایگەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا بڕیار لەسەر هاوتاكردنی موچەی شەهیدانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەدرێت.

مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێم لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد، بەم نزیكانە٨٠٠ پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە  دابەش دەكەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی سودمەندبوون لە پێدانی زەوی و خانوو، دابەشکردنی ئەو زەویانە نایانگرێتەوە.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێم وتیشی لە داهاتوویەكی نزیكدا بڕیار لەسەر هاوتاكردنی موچەی شەهیدانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەدرێت، دوای ئەوەی لیژنەیەک لە وەزارەتی شەهیدان  سەردانی بەغدا دەکەن بۆ گفتوگۆی زیاتر لەو بارەیەوە.

رونیشیکردەوە، لە رابردوودا زیاتر لە ٤ هەزار زەوی لە پارێزگاکانی دیکە دابەشکراوە و لە ئێستاشدا بڕیاری ٢١ هەزار پارچە زەوی هەیە بۆ كەسوكاری شەهیدان، بەڵام پێویستە رێکاری یاسایان بۆ جێبەجێ بکرێت، تاوەکو بتوانن لە ڕێگەی میکانیزمێکەوە دابەشبکرێن.

د.ن