سەردێڕ:

گەشتوگوزارى هەرێم: ئەمساڵ ژمارەى پێوانەیی لە هاتنى گەشتیاران تۆماردەکەین

فۆتۆ: 
2019-03-17

1748 جار خوێندراوەتەوە

​دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن ئەمساڵ هاتنى گەشتیاران بۆ هەرێم ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات.


دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن ئەمساڵ هاتنى گەشتیاران بۆ هەرێم ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات.

نادر ڕۆستى وتەبێژى  وتەبێژى دەستەى گەشت و گوزارى هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی ئاماژەى بەوەکرد، بۆ ئەوەی ژێرخانی گەشتیاری بەهێزبێت پێویستە حکومەت هاوکاری کەرتەکە بکات و بۆ داهاتی هەرێمیش دەتوانرێت هاوشانی نەوت سود لە داهاتی کەرتی گەشتیاری وەربگرن.

ڕوونیشیکردەوە، پلانی ستراتیژییان هەیە کە کەرتی گەشتیاریی بکەنە یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە بۆ سەری ساڵى ٢٠١٩ زیاتر ١٣٦ هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمى کوردستان کردبوو کە بەراورد بە سەری ساڵى ٢٠١٧ زیادیکردووە.

ئ.ر