بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە کیلۆیەک مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە کە لە رێگەی کەلوپەلی جوانکارییەوە هێنراوەتە کوردستانەوە .
بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە کیلۆیەک مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە کە لە رێگەی کەلوپەلی جوانکارییەوە هێنراوەتە کوردستانەوە .
جلال ئەمین بەگ بەرێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر لە کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر کە لە رێگەی کەلوپەلە جوانکارییەکانەوە هێنراوە و داپۆشراوە بە جۆرە کاغەزێکی تایبەت تا هێزە ئەمنیەکان نەیدۆزنەوە .
باسی لەوەشکرد، ئەو جۆرەی دەستی بەسەرداگیراوە لە جۆری تلیاکە و بە شێوەی شیلەش هێنراوەتە ناوەوە بۆ ئەوەی مەترسی خراپ بوونی نەبێت .
ئاماژەی بەوەشدا، شێوازی پێچانەوەکەی ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە لە هەرێم بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرێت و دەنێردرێتە دەرەوە .
جەلال ئەمین بەگ ، داوای لە هاوڵاتیان کرد هەر کەلوپەلێکی جوانکاریان بینی و جێی گومان بوو هێزەکانی ئاسایشی لێ ئاگادار بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکە هێنانی مادەی هۆشبەر بووەتە دیاردە لە هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەران و پشکنین بۆ دەستگرتن بەسەر ماددەکان و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بەکاری دەهێنن یان بازرگانی پێوە دەکەن و رێکێخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش بەردەوامن لە پێدانی هۆشیاری دەربارەی زیانەکانی ئەو ماددانە .