سەردێڕ:

حکومەتى هەرێم: پێویستە بەغدا قەرەبووى خەڵک و ژینگەى هەڵەبجە بکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-03-16

3122 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى هەرێمى کوردستان داوای لە حکومەتی عێراق کرد قەرەبووی ماددی و مەعنەوی خەڵک و ژینگەی هەڵەبجە بکاتەوە.


حکومەتى هەرێمى کوردستان داوای لە حکومەتی عێراق کرد قەرەبووی ماددی و مەعنەوی خەڵک و ژینگەی هەڵەبجە بکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بە بۆنەی یادی ٣١ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەوە بڵاویکردووەتەوە حکومەتی هەرێم داواى لە حکومەتی عێراق کردووە، ئەرکی یاسایی و ئەخلاقی خۆی جێبەجێ بکات و قەرەبووی ئەو پارێزگایە و دانیشتوانەکەی بکاتەوە وەک قوربانیی دەستی دەوڵەتی عێراق.

جەختیشی لەسەر بایەخدانی جددی بە ژیان و خزمەتکردنی برینداران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی چەکی کیمیایی و خزمەتکردنی زیاترى هەڵەبجە.

حکومەتی هەرێم ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستادا زۆربەی بریندارانى کیمیابارانى هەڵەبجە بەدەست لێکەوته‌و کاریگەرییە خراپە تەندروستی و دەروونییەکانی ئەو کارەساتەوە دەناڵێنن.

ئەمڕۆ ٣١ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی، کە بەهۆیەوە نزیکەی پێنج هەزار هاوڵاتی شەهیدبوون و بە هەزاران هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، بە شێوەیەک تا ئێستاش کاریگەرییەکانی ئەو چەکە بەسەر دانیشتوانەکەیەوە ماوە.

ئ.ر