سەردێڕ:

دووکەڵی ئوتومبێل هۆکاری سەرەکی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەیە

فۆتۆ: 
2019-03-11

2916 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئەوتوێژینەوانەی کە لە ڕێکخراوی تەندروستی بەریتانی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ڕێژەی ئەو ماددە ژەهراوییانەی لە ئوتومبێلەکانەوە دەردەچێت ٢٣ جار زیاترە لە دووکەڵی تری ئاسایی.

لە بانگهێشتنامەیەکی کۆمەڵەی تەندروستی بەریتانی باس لە مەترسییەکانی دوکەڵی ئوتومبێل کراوە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤەکان و داواکرا کە بەهەموو شێوەیەک دووکەڵی ئوتومبیلەکان قەدەغە بکرێت.

بەگوێرەی ئەوتوێژینەوانەی کە لە ڕێکخراوی تەندروستی بەریتانی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ڕێژەی ئەو ماددە ژەهراوییانەی لە ئوتومبێلەکانەوە دەردەچێت ٢٣ جار زیاترە لە دووکەڵی تری ئاسایی، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی تەندروستی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆ بەکارهێنەرانی شەقام و بەتایبەت بۆ ئەو شۆفێر و سەرنشینانەی کە لە ناو ئوتومبێلە دووکەڵدارەکاندان.

هەرێمی کوردستان لەگەڵ بوونی ژمارەیەکی زۆری ئوتومبێل، ڕۆژانە لەسەر شەقامەکان دەبینین کە ژمارەیەک لە ئوتومبێلەکان بە هۆی کەمتەرخەمییەوە دووکەڵێکی زۆر تێکەڵ بە ژینگە دەکەن و دەبنە مەترسی بۆ سەر تەندروستی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

دووکەڵی ئوتومبێل بەپێی یاسا قەدەغەکراوە و لەبەرامبەر ئەو سەرپێچییەدا بڕی ٣٠ هەزار دیناری بۆ دانراوە.

د.ن