قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، هەر کەسێک نرخی شتومەک بەرزبکاتەوە لێی قەبوڵ ناکرێت و بە توندیی سزا دەدرێت.
قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، هەر کەسێک نرخی شتومەک بەرزبکاتەوە لێی قەبوڵ ناکرێت و بە توندیی سزا دەدرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە (٩ی ئازاری ٢٠١٩) بڵاویکردووەتەوە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر هۆشداری داوەتە بازرگان و فرۆشیاران کە نرخی کاڵا و شتومەک بەرز نەکەنەوە، هەركەسێکیش سەرپێچیی بکات بەپێ ی یاسا بە توندترین شێوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئاماژە بەوەش دراوە، سەرجەم لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە بەوردیی چاودێریی بازاڕ دەکەن.
قایمقامیەتی هەولێر داواش لە هاوڵاتیان دەکات، هەر شوێنێک گۆڕانکاریی لە نرخەکاندا کرد ئاگاداریان بکەنەوە بۆ گرتنەبەری رێکاریی یاسایی.
داوا لە هاوڵاتیانیش کراوە، هەر شوێنێک گۆڕانکاری لە نرخەکاندا کرد بەم ژمارە تەلەفۆنانە ئاگاداریان بکەنەوە:
07502224466
07502224488
ئەم راگەیەندراوەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر دوای ئەوە هات دوێنێ هەینی (٨ی ئازاری ٢٠١٩) حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتن و کۆتاییهاتنی بە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران راگەیاند.
ع.ا