سەردێڕ:

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆتایی هات

تایبەت بە لابردنی پاشەکەوتی موچە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-03-08

26730 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کە تایبەت بوو بە پرسی لابردنی پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەران کۆتایی هات.


کۆبوونەوەی ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم  کە تایبەت بوو بە پرسی لابردنی پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەران کۆتایی هات.

ئەمڕۆ هەینی (٨ی ئازاری ٢٠١٩) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تایبەت بە پرسی لابردنی پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەران کۆبووەوە و بڕیارە لە کاتژمێر پێنج لە کۆنفرانسکی رۆژنامەنوسیدا ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکرێت.

پێشتر نورى عوسمان بەرپرسى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون لە حکومەتى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تى راگەیاند، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنى پرسی پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەران و بریار لەسەر ئەو پرسە دەدرێت.

هاوکات سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بە  دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تى راگەیاند، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کۆتایی هاتنى قەیرانی دارایی لە هەرێم ڕابگەیەنێت.

لەساڵی ٢٠١٦ ەوە حکومەتى هەرێم کار بە سیستمی پاشەکەوتی موچەى فەرمانبەران دەکات، سەرەرای بەڵێنی چەندین جارەی بەرپرسان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمەکە بەڵام تا ئێستاش بەشێک لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت دەکرێت.

ئـ. فـ