سەردێڕ:

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لەسەر لابردنى پاشەکەوتى مووچە کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-03-07

112484 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەسەر لابردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە و کۆتایی هاتنى قەیرانى دارایی هەرێم ڕادەگەیەنرێت.


دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ھەولێر، ھێرش قادر- ڕێناس عەلى

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەسەر لابردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە و کۆتایی هاتنى قەیرانى دارایی هەرێم ڕادەگەیەنرێت.

 سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینى (٨ى ئازارى ٢٠١٩) ئەنجومەنی وەزیران لە سەر لابردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا بە بڕیار مژدەی خۆش بە فەرمانبەران دەدرێت .

 هاوکات سەرچاویەک لە ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیران بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، دواى کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کۆتایی هاتنى قەیرانی دارایی لە هەرێم ڕادەگەیەنێت.

 کۆبوونەوەی ئەمڕۆى ئەنجومەنی وەزیران لەکاتێکدایە پێشتریش ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە بەغدا بڕی ٥٢٢ ملیار دینار، بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و پێشمەرگە دەنێرێت.

ئ.ر