سەردێڕ:

سەرکەوت شەمسەدین سەبارەت بە دواین گرێبەستى غازی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای بیرل پترولیۆم هۆشداری دەدات

فۆتۆ: 
2019-03-07

6419 جار خوێندراوەتەوە

سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بە بارمتەدانانی غازی هەرێم پێش یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ حکومەتى ناوەند کارێکى مەترسیدارە.


سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بە بارمتەدانانی غازی هەرێم پێش یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ حکومەتى ناوەند کارێکى مەترسیدارە.

سەرکەوت شەمسەدین ڕاشیگەیاندووە،  ئەو گرێبەستەى نێوان حکومەتى هەرێم و کۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم  لەسەر غازی هەرێم کردوویانە تا ساڵی ٢٠٣٩ غازی هەرێمی لای کۆمپانیاکە بە بارمتەگرتووە و ئەوەش مەترسیییەکی گەورەیە بۆ داهاتووی هەرێم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم گرێبەستەى هەرێم مەترسییەکى دیارە بۆ هەرێم بەتایبەت و عێراق و نەوەکانى داهاتووش بە گشتى و دووبارە کردنەوەى هەمان هەڵەی پێشووترە کە هەرێم زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری لە دادگای لەندەندا دۆڕاند

سەرکەوت شەمسەدین ئەوەشی وتووە، ئەوان وەک فراکسیۆنى نەوەى نوێ هەموو ڕێکارێکى یاسایی دەگرنە بەر دژى هەر لایەنێک کە بەندەکانی دەستوری عێراق پێشێلدەکات.

ئەمەش لە دواى ئەوە هات، حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاى نەوتى پێرڵ پترۆلیۆم گرێبەستێکى نوێى ٢٠ ساڵییان واژۆکرد کە ٢٥٠ ملیۆن پێ سێ جاى دیکەى غاز لە ڕۆژێکدا لە هەرێم بەرهەم دەهێنێت.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستەکە بە مەبەستى بەرهەمهێنان و فرۆشتنى ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجاى دیکەى غازە لە ڕۆژێکدا کە کۆمپانیاکە مەبەستیەتی تا ساڵی ٢٠٢١ بەرهەمی بهێنێت و لە ماوەى دوو ساڵیشدا بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر بە ڕێژەى ٦٣% زیاد دەکەن.