سەردێڕ:

ئەحمەد حاجى ڕەشید: بەغدا بڕى ٥٢٢ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

ئەحمەد حاجى ڕەشید ئەندامی لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-03-07

14496 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستى ئەم مانگەوە بەغدا بڕى ٥٢٢ ملیار دینار، بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و پێشمەرگە دەنێرێت.


ئەندامێکی لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستى ئەم مانگەوە بەغدا بڕى ٥٢٢ ملیار دینار، بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و پێشمەرگە دەنێرێت.

ئەحمەد حاجى ڕەشید ئەندامی لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لەو بڕە پارەیەى کە بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان ٤٥٤ ملیارى بۆ موچەى فەرمانبەرانە و  ٦٨ ملیار دیناریشى بۆ موچەی هێزەکانى پێشمەرگە دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارە لە دواى ١٥ى ئەم مانگەوە پارەکە ڕەوانەى هەرێم بکرێت، چونکە پێشتریش بەغدا لە ١٦ و ١٧ى مانگدا پارەى دەنارد بۆ هەرێم، وتیشی ناردنى ئەم بڕە پارەیە، هیچ پەیوەندیەکى بە ڕادەستکردنى نەوتى هەرێمەوە نییە.

هاوکات شەوی ڕابردوو، لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرایکرد، لە ١٥ی ئازارەوە پارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە تەواوەتی لە بەغداوە دێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بەغدا بەپێى پرۆژە یاسای بودجەى سالی ٢٠١٩ى عێراق، دەبێت مانگانە بڕى ٥٢٢ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

د.ن