سەردێڕ:

بە فشاری حکومەتی هەرێم کۆمپانیاکانی پەخشکردن پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی سێیان راگرت

پەخشەکەى لە نایلسات بەردەوامە
فۆتۆ: 
2019-03-06

3215 جار خوێندراوەتەوە

بە فشاری حکومەتی هەرێم لەسەر کۆمپانیاکانی پەخشکردن، ئەمشەو پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی سێ لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەوە وەستێنرا.


 بە فشاری حکومەتی هەرێم لەسەر کۆمپانیاکانی پەخشکردن، ئەمشەو پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی سێ لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەوە وەستێنرا.

دوای بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم بۆ راگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تی سێ بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتەوە، ئەمشەو بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و پەخشی ناوخۆیی کەناڵەکە وەستێنراوە.

حکومەتی هەرێم فشاری لە کۆمپانییەکانی بەرپرس لە پەخشکردنی کەناڵە ناوخۆییەکان کردووە تاکو پەخشی ئێن ئاڕ تی سێ رابگرن.

لە نوسراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم کە ئاڕاستەی کۆمپانیای میکس میدیای کردبوو، تیایدا داوای لێکردووە پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی سێ ڕابگرن بە بیانووی ئەوەی مۆڵەتی یاساییان نییە.

ڕۆژی ٣ى ئازار بە نوسراوێک وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی سێی منداڵانی ئاگادارکردووەتەوە، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە دەبێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا پەخشی کەناڵەکە ڕابگرن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.

داواکردنی ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تی سێی لە کاتێکدایە کە پەخشی کەناڵەکە و کەرەستە و ئامێرەکانی پەخش لە ئەوروپایە و کەناڵەکە هیچ بینا و ئامێرێکی لە هەرێمی کوردستاندا نییە بۆ پەخش.

سەباری ئەوەش ماوەی نزیکەی دوو مانگە دامەزراوەی میدیایی نالیا سەرجەم پێداویستییەکانی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ کەناڵەکەی پێشکەشی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم  کردووە، بۆ ئەوەی لەکاتی وەرگرتنی مۆڵەتەکەدا و ئەگەر کەناڵەکە ویستی پەخشەکە بهێنێتەوە هەرێمی کوردستان.

لەبەرئەوەی کەناڵەکە لە دەرەوەی هەریمی کوردستانەوە پەخش دەکرێت، بینەران دەتوانن لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات و بە فریکوێنسیs/r١١٦٣٦_٢٧٥٠٠ پلۆرایزی (V) بینەری کەناڵەکە بن.

ع.ا