سەردێڕ:

غالب محەمەد: لە پانزەی ئەم مانگەوە پارەی تەواوی موچەی هەرێم لە بەغداوە دێت

غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-03-06

15628 جار خوێندراوەتەوە

غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، لە پانزەی ئەم مانگەوە پارەی موچەی هەرێم بە تەواوەتی لە بەغداوە دێت.


غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، لە پانزەی ئەم مانگەوە پارەی موچەی ھەرێم بە تەواوەتی لە بەغداوە دێت.

لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکرایکرد، لە ١٥ی ئازارەوە پارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە تەواوەتی لە بەغداوە دێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا نازانرێت ئایا حکومەتی ھەرێم پاشەکەوت دەھێڵیت یان کۆتایی پێدەھێنێت، بەڵام دڵنیان لەوەی کە حکومەتی ھەرێم نەوت ڕادەستی حکومەتی ناوەند ناکات.

دەربارەی ئەگەری پێدانی موچە بەبێ پاشەکەوت وتی، دەبێت لەم مانگەوە حکومەتی ھەرێم موچەی تەواوی فەرمانبەران بدات، چونکە بە ھەموو پێوەرێک و بەپێی ئەم داھات و پارەیە بێت دەبێت پاشەکەوتی موچە نەمێنیت.

باسی لەوەش کرد، حکومەتی ھەرێم بەم ھەموو داھات و پارەی کە ھەیەتی نەتوانێت موچە دابینبکات، ھەقە بڕواتەوە ماڵەوە، ئەم حزبانە تەنھا خەمی خۆیانە، کۆمپانیاکانی نۆکان و قەیوان بۆ یەکێتی و کاریش بۆ پارتی پارە کۆدەکەنەوە، خەڵکیش لە برسا دەژی.

غالب محمەد ڕەخنەی لە بەشداریکردنی بزوتنەوەکەشی گرت لە حکومەتدا و جەختیکردەوە، ئەو لەگەڵ بەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕاندا نەبووە لە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمدا.

ع.ا