سەردێڕ:

​سێیەم گەورە بەرپرسی ڤاتیکان بە ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دوو منداڵ تاوانبارکرا

فۆتۆ: 
2019-02-26

6864 جار خوێندراوەتەوە

دادگایەکى ئوسترالی سێیەم گەورە بەرپرسی ڤاتیکانی بە ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دوو منداڵ تاوانبارکرد.

ئەمڕۆ ٢٦ی شوبات، دادگایەکی ئوسترالیا بە بڕیارێک کاردیناڵ جۆرج بیل وەزیری دارایی ڤاتیکان و، سێیەم گەورە بەرپرسی لە دوای پاپا، تاوانبارکرد بە دەستدرێژیکردنە سەر دوو منداڵی کوڕی تەمەن ١٢ ساڵ، کە ئەندامی تیپی سرودی کڵێسایەک بوون.

دادگاکە ئاماژەى بەوەش کردووە، بڕیارەکە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ دەرچووە، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک لە ئێستادا ئاشکراکراوە.

تا ئێستا دادگاکە بڕیاری کۆتایی لەبارەى ئەو سزایەوە نەداوە کە بەسەر کاردیناڵ جۆرج بیلدا دەیسەپێنێت.

ئەو کاردیناڵە لە ئێستادا تەمەنى ٧٧ ساڵە و، ماوەیەکە لە کارەکانی لە ڤاتیکان مۆڵەتی وەرگرتووە بۆئەوەى بتوانێت لە دادگاکە بەرگری لە خۆی بکات.