سەردێڕ:

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ڕەزامەندى لەسەر دەستکاریکردنى مووچەى فەرمانبەران دەربڕى

لەسەر داواى پەرلەمانتارێک
فۆتۆ: 
2019-02-07

175546 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق داواکاری یەکێک لە پەرلەمانتارانى سەبارەت بە دەستکاریکردنى ڕێژەى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق لەپلە ١٠وە تاوەکو پلە چوار جێبەجێکرد.

بەپێی ئەو نوسراوانەى کە لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە ئەمڕۆ(٧ى شوباتى ٢٠١٩) دەرچوون، لەدواى داواکارییەکەى مەحمود ئەدیب کەعبی جێگرى سەرۆکى هاوپەیمانى سائیرون بە جێبەجێکردنى بڕیارى ٣٥٢ ی ساڵى ٢٠١٣ کە دەستکاریکردنى ڕێژەى مووچەى فەرمانبەرانى دەوڵەتە لە پلە ١٠ بۆ پلە چوار وە گفتوگۆش لەگەڵ وەزارەتى دارایی کراوە.

بەپێی ئەو خشتەیەى کە بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەى ئەو بڕیارەش مووچەى فەرمانبەرانى عێراق لە پلە ١٠وە تا پلە ٤ بە ڕێژەى(١١٤%) تاوەکو ٤% بەرزدەکرێتەوە.

بەپێی نووسراوەکە بڕیارەکە لە ١ى کانونى دووەمى ٢٠١٤ەوە هەژماردەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیار و ڕێنماییەکانى تایبەت بە مووچە لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق جێبەجێ ناکات و یاسا و ڕێنمایی خۆى بۆ مووچەى فەرمانبەران هەیە.

ئ.ر