سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دایکی شەهیدەکەی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی شێلادزێ بۆ ئێن ئاڕ تی دەدوێت

دایکی ئەو منداڵەی دوێنێ لە شێلادزێ شەهید بوون
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-27

55461 جار خوێندراوەتەوە

ئەمە شین و گریانی دایکی ئەو منداڵەیە کە دوێنی لە خۆپیشاندانەکەی ناحیەی شێلادزێدا شەهیدبوو، دایکی حسێن بە گریانەوە دەڵێت، نازانێت ڕوبکاتە کێ و هاوار بۆ کێ ببات.


ئەمە شین و گریانی دایکی ئەو منداڵەیە کە دوێنی لە خۆپیشاندانەکەی ناحیەی شێلادزێدا شەهیدبوو، دایکی حسێن بە گریانەوە دەڵێت، نازانێت ڕوبکاتە کێ و هاوار بۆ کێ ببات.

حسێن ڕێکانی تەمەن ١٢ ساڵ، خوێندکاری پۆلی حەوتی بنەڕەتی بووە، ئەو کاتێک بەشداری خۆپیشاندانی دانیشتوانی ناحیەکانی شێلادزێ و دێرەلوک و کۆمەڵگەی هێتیتی کردووە، بۆ ئەوەی چیتر ناوچەکە بۆردومان نەکرێت، بەڵام بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە فیشەكێکی بەرکەوت و بەو هۆیەوە شەهیدبوو، هاوکات زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

هاوشێوەی خۆپیشاندان و سوتاندنی بارەگاکانی سوپای تورکیا لە شێلادزێ، بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو منداڵەی شەهیدبوو، کاردانەوەی هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا، لە کاتێکدا داواکاری ئەو منداڵە ئەوەبووە کە ناوچەکەی بۆردومان نەکرێت و شەهیدبوونی هاوڵاتیان بەهۆی بۆردومانەکانەوە کۆتایی بێت.

لەماوەی ڕابردووشدا، چەندین جار بە تەقە وەڵامی خۆپیشاندەرانی هەرێم دراوەتەوە، بە دەیان کەسیش بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا برینداربوون، تائێستاش هیچ کەسێک لەسەر تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی هەرێم سزانەدراوە.

ع.م






‌بەپەلە