ئەمڕۆ هاووڵاتییانى ناحیەى شێلادزێ خۆپیشاندانێکیان کرد و بنکەیەکى سەربازى تورکیایان لە ناحییەکە سوتاند و بەهۆى گرژى و ئاڵۆزییەکانیشەوە منداڵێکى تەمەن ١٢ ساڵ شەهید بووە و نزیکەى حەوت خۆپیشاندەریش برینداربوون.
ئەمڕۆ هاووڵاتییانى ناحیەى شێلادزێ خۆپیشاندانێکیان کرد و بنکەیەکى سەربازى تورکیایان لە ناحیەکە سوتاند و بەهۆى گرژى و ئاڵۆزییەکانیشەوە منداڵێکى تەمەن ١٢ ساڵ شەهید بووە و نزیکەى حەوت خۆپیشاندەریش برینداربوون.
یەکێک لەو هاووڵاتیانەی لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بوو بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سوپای تورکیا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەستڕێژی گولـلەیان لە هاووڵاتیان کردووە.
پێش رۆشتن بۆ بەردەم بارەگای هێزەکانی تورکیا و میت لە گردبوونەوەیەکدا هاووڵاتییانی شیلادزێ ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان کرد بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.
ع.ا