سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گریانی منداڵێکی شێلادزێ بەهۆی دەنگی فڕۆکەکانی تورکیاوە

سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر شێلادزێدا
فۆتۆ: 
2019-01-26

16567 جار خوێندراوەتەوە

سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە نزمییەکی زۆرەوە و بەردانەوەی بۆمبی دەنگی بەسەر شارەکەدا ترس و دڵەڕاوکێییەکی زۆری لای خەڵکی ناوچەکە دروستکرد بەتایبەت منداڵان.


سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە نزمییەکی زۆرەوە و بەردانەوەی بۆمبی دەنگی بەسەر شێلادزێدا ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای خەڵکی ناوچەکە دروستکرد بەتایبەت منداڵان.

دوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی شێلادزێ چوونە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە ناوچەکەدا و کۆنترۆڵیان کرد و ئاگریان تێبەردا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ ترساندنی خەڵکی بە نزمییەکی زۆرەوە بەسەر ئاسمانی شارەکەدا سوڕانەوە.

فڕۆکەکانی تورکیا بۆ ترساندنی خەڵکی ناوچەکە بۆمبی دەنگییان بەسەر شارەکەدا بەردایەوە.

یەکێک لەو هاووڵاتیانەشی لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بوو بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سوپای تورکیا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی  دەستڕێژی گولـلەی لە هاووڵاتیان کردووە.

تەندروستی شێلادزێش شەهیدبوونی هاوڵاتییەکی راگەیاند.

بە وتەی ئەو هاووڵاتییە زیاتر لە ١٠ کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان لە هێزەکانی پۆلیسی هەرێمە.

ع.ا