سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە نزمییەکی زۆرەوە بەسەر شێلادزێدا دەسوڕێنەوە

فۆتۆ: 
2019-01-26

13158 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی شێلادزێ چوونە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە ناوچەکەدا و کۆنترۆڵیان کرد و ئاگریان تێبەردا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ ترساندنی خەڵکی بە نزمییەکی زۆرەوە بەسەر ئاسمانی شارەکەدا دەسوڕێنەوە.

فڕۆکەکانی تورکیا بۆ ترساندنی خەڵکی ناوچەکە بۆمبی دەنگی بەردەدەنەوە.

یەکێک لەو هاووڵاتیانەشی لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بوو بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سوپای تورکیا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی  دەستڕێژی گولـلەی لە هاووڵاتیان کردووە.

تەندروستی شێلادزێش شەهیدبوونی هاوڵاتییەکی راگەیاند.

بە وتەی ئەو هاووڵاتییە زیاتر لە ١٠ کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان لە هێزەکانی پۆلیسی هەرێمە.

پێش رۆشتن بۆ بەردەم بارەگای هێزەکانی تورکیا و میت لە گردبوونەوەکەدا هاووڵاتییانی شیلادزێ ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان کرد بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.

داواشیان کرد، حکومەتی هەریم بێدەنگ نەبێت و هەڵوێستی هەبێت سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا کە بوونەتە هۆی شەهید بوونی چەند هاوڵاتییەک برینداربوونی چەند هاووڵاتییەکی دیکە لە رۆژانی رابردوودا.