میدیای فەرمیی پارتی مەسعود حەیدەر پەرلەمانتارى پێشووی فراکسیۆنى گۆڕانی وەکو ڕاوێژکاری بارزانی ناوبردووە.
میدیای فەرمیی پارتی مەسعود حەیدەر پەرلەمانتارى پێشووی فراکسیۆنى گۆڕانی وەکو ڕاوێژکاری بارزانی ناوبردووە.
مەسعود حەیدەر پەرلەمانتارى خولى سێیەمى پەرلەمانى عێراق لەسەر فراکسیۆنى گۆڕان، وەکو ڕاوێژکاری بارزانی لێدوانی بۆ میدیای فەرمیی پارتی داوە.
ئەمەش لەکاتێکادایە، دوای ئەوەی چەندینجار مەسعود حەیدەر ڕەتیکردەوە کە بووبێت بە پارتی، بەڵام میدیای پارتی سەبارەت بە پەسەندکردنی پرۆژە بودجەی عێراق لێدوانی لە مەسعود حەیدەر وەکو ڕاوێژکاری بارزانی وەرگرتووە و، بە ڕاوێژکاری بارزانی ناساندوویەتی.
مەسعود حەیدەر پێشتر پەرلەمانتارى خولى سێیەمى پەرلەمانى عێراق بووە لەسەر فراکسیۆنى گۆڕان و، لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٨ میدیای فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان مەسعود حەیدەری لە ڕیزەکانی دوورخستەوە.
بەگوێرەی هەواڵی فەرمیی میدیای گۆڕان، "بههۆی پابهندنهبوونی به بهرنامه و كارهكانی بزووتنهوهی گۆڕانهوه" به كۆی دهنگی ئهندامانی خانهی ڕاپهڕاندن له ڕیزهكانی بزووتنهوهی گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕان له پەرلەمانی عێراق دەرکراوە.
دواتر لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ وەکو ئەندامی شاندى دانوستانکارى پارتى بۆ کاندیدى سەرۆک کۆمارى عێراق سەردانی بەغدای کرد، بەڵام لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی ڕەتیکردەوە بوبێت بە پارتی.
ئـ.فـ