سەردێڕ:

تا ئێستا حکومەتی هەرێم بە دەم داوای مامۆستایانی گرێبەستەوە نەهاتووە بۆ دامەزراندن

ژمارەیان نزیکەی ٥ هەزار مامۆستایان لەسەرتاسەری هەرێم
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-21

1590 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە پێنج ساڵە هەزاران مامۆستا بەشێوەی گرێبەست لە خوێندنگاکاندا وانە دەڵێنەوە، هەرچەندە حکومەت بەڵێنی دامەزراندنی پێداون، بەڵام تا ئێستا دانەمەزراون، بەو هۆیەشەوە، لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوایان کرد موچەیان پێ بدرێت و حکومەت پابەند بێت بە بریارەکانی خۆیەوە کە دەڵێت لەدوای سێ ساڵ دەوامکردن بە بەردەوامی وەک گرێبەست راستەوخۆ دەبن بە فەرمانبەری هەمیشەیی.

مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێم پێنج هەزار و ٨٠٠ کەسن و  بەپێی بڕوانامەکانیان مووچەیان پێدەدرێت، بەجۆرێک بەکالۆریۆس ٥٠٠ هەزار و دبلۆم ٤٠٠ هەزار بەڵام لەئێستادا ٥٠ هەزار لە مووچەکانیان بۆ پاشەکەوت دەکرێت.

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دوای سێ کاتژمێر وەستانیان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران چوونە ناو ئەنجومەنی وەزیران و داوای بینینی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەن یان نوێنەری سەرۆکی حکومەتیان کرد، بەڵام وەڵامیان نەدانەوە و تەنها پێیان وتوون یاداشتەکانیان بۆ بەرزدەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئین ئاڕتی وەزارەتی پەروەردە چەند جارێک داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە ئەو گرێبەستانەیان بۆ بکەن بە هەمیشەیی و پێویستیانە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی وەزارەتی پەروەردەی نەداوەتەوە.

گردبوونەوەی مامۆستایانی گرێبەست لە کاتێکدایە جگە لە وەزارەتی پەروەردە لە زۆربەی فەرمانگە و وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی هەرێم فەرمانبەری گرێبەست هەن و تا ئیستا نەکراون بە هەمیشەیی، کە حکومەت بەردەوام بە بیانووی قەیرانی داراییەوە تا ئێستا داینەمەزراندون.

ع.م