کچێکی دانیشتوی هەڵەبجە وەك باڵیوزی ژنان و لاوان لەعێراق دەستنیشانکرا.
کچێکی دانیشتوی هەڵەبجە وەك باڵیوزی ژنان و لاوان لەعێراق دەستنیشانکرا.
شەیدا موعتەسەم جافر چالاکوانی بواری ژنان و لاوان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ بە فەڕمی وەک باڵیۆزی ژنان و لاوان لە عێراق ناسێندرام و دەستبەکاردەبم لە ڕێکخراوی((FAAVMی کەنەدی، کە تا ئێستا هیچ لقێکی لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا نەبووە."
ئاماژەی بەوەش کرد، لەو ڕێگەیەوە زیاتر هەوڵدەدەن ڕێکخراوە بیانییەکان بهێننە هەرێمی کوردستان و کار و چالاکی لە هەرێمدا ئەنجامبدەن و، سوودی هەبێت بۆ هەموو چین و توێژەکانی هەرێم.
وتیشی، لە یەکەم هەنگاویاندا کاردەکەن بۆ کردنەوەی بنکەیەکیان لە هەرێمی کوردستان.
شەیدا موعتەسەم جافر لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢ی پارێزگای هەڵەبجەیە و دەرچووی كۆلێژی زانستە پراكتیكییەكان - بەشی ئەندازیاریی كشتوكاڵییە و ساڵی ٢٠١٨ وەک یەکێک لە۱٠٠ کەسایەتی چالاک لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵبژێردرا.
د.ن

