سەردێڕ:

​بۆچی نەخشەی ئوسترالیا ڕەنگی بۆ ڕەش گۆڕاوە؟

فۆتۆ: 
2019-01-20

10612 جار خوێندراوەتەوە

لە هەندێک لە ناوچەکانی ئوسترالیا ڕەنگی نەخشەکەی ڕەش دەبێت، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە لەو ناوچانەدا، کە لە ساڵانی جەنگی جیهانی دووەمەوە پلەی گەرمیی گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، لە ساڵەکانی جەنگی جیهانیی دووەمەوە پلەی گەرما لە ئوسترالیا گۆڕانکاریی زۆریی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێک بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری هەیە ئەم هەفتەیە بەرزترین پلەی گەرمی تۆماربکرێت، کە بگاتە ٤٦ پلەی سیلیزی.

بیابانەکانی ڕۆژئاوای ئوسترالیا  ئەگەری هەیە لە ڕۆژی سێ شەممە پلەی گەرمی بگاتە ٤١ پلەی سیلیزی، بەپێی کەشناسی ئوسترالیا بە شێوەیەکی مەترسیدار پلەی گەرمی ئوسترالیا گۆڕاوە، کە ئاماژەکانی لە نەخشەکەدا دیارە و بە ڕەنگی ڕەش و ئەرخەوانی دەرکەوتووە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە پلەی گەرمی لەو ناوچانەدا دەگاتە ئاستێکی بەرز، ئەمەش بەپێی ماڵپەڕی "فینتیسکی" تایبەت بە کەشوهەوا.

بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرمی شاری سیدنی نزمترە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی دوو شەممە بەدواوە پلەکانی گەرما بەرزتر ببێتەوە، شاری ئۆگستا و مینا بەرزترین پلەی گەرمیی تێدا تۆماردەکرێت، بە تایبەت لە ڕۆژانی دوو شەممە و پێنج شەممە ئەگەری هەیە بگاتە ٤٦ پلەی سیلیزی.

ماوەی هەفتەیەک دەبێت خەڵکی ئوسترالیا بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە دەچنە کەناراوەکان، بەرپرسانی ئوسترالیا ئاشکرایدەکەن کەمبوونەوەی بارانبارین لە نێوان ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ کاریگەریی زۆری لەسەر وشکبوونی ئوسترالیا هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما لەچاو ساڵانی ڕابردوودا تێکڕای ١٢ پلەی سیلیزی زیادیکردووە.