سەردێڕ:

ئەمریکا ناسنامەی سێ لەو کەسانەی ئاشکراکرد کە لە تەقینەوەکەی منبجدا کوژران

هەفتەی رابردوو تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەناو چێشتخانەیەکی شاری منبج روویدا
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-19

4142 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئەمریکا ناسنامەی دوو لە سەربازەکانی و هاوڵاتییەکەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد کە لە هێرشە خۆکوژییەکەی ڕۆژی چوارشەممەدا لە منبج کوژران.

سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو سێ کەسە پێکهاتوون لە جۆناسان فارمە، شانۆن کینت کە دوو سەبازی ئەمریکی بوون و سکۆت ویت کە هاوڵاتییەکی مەدەنی ئەمریکی بووە، بەهۆی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ڕۆژی چوارشەممەی منبجەوە کە لایەن داعشەوە ئەنجامدرا، بوونە قوربانی.

تائێستا ناسنامەی کەسى چوارەم ئاشکرانەکراوە کە کاری بەڵێندەرایەتی دەکات و لە تەقینەوەکەدا کوژرا.

هەفتەی رابردوو و لەئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەناو چێشتخانەی (ئەلئومەرا)ی شاری منبج  چوار سەربازی ئەمریکی و ١٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، دوای رووداوەکەش هەسەدە و هاوپەیمانان ڕێوشوێنی توندیان گرتەبەر بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە لە پشت تەقینەوەکە بوون.

ش.ق