ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا دەمێننەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نابێت دوریانبخاتەوە لە ئامانجە ستراتیژییەکانیان کە لەناوبردنی داعشە.

سەرۆکی فەڕەنسا ئەمڕۆ هەینی (١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) جەختیکردەوە لە بایەخی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی و مانەوەیان لە سوریا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ناوچەکانی کەناری ئەفریقا، سەرباری بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن واشنتۆنەوە لە سوریا.
سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەش کرد، "هەر پەلەکردنێک لە کشانەوە هەڵەیە،" و بەگوێرەی ئۆپراسیۆنەکان و دۆخی سیاسیی خۆیان دەگونجێنن لەڕووی ئامادەباشیی سەربازییەوە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی فەڕەنسا باسی لە تەقینەوەکەی شاری منبجی سوریا کرد و لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "ئەوانە گیانی خۆیان پێشکەشکرد بۆ پاراستنی ئازادی ئێمە."
لە دوای ساڵی ٢٠١٥وە فەڕەنسا بە هەزار و ٢٠٠ سەرباز بەشداریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە لە دژی داعش لە ناوخۆی سوریا و عێراق، کە پێکهاتوون لە هێزی ئاسمانی و هێزی تایبەت و تۆپهاوێژ و یەکەی ڕاهێنانی سەربازی.
ع.م