سەردێڕ:

ماکرۆن: لەمساڵدا هێزەکانمان لە عێراق و سوریا دەمێننەوە

ئیمانۆئیل ماکرۆن سەۆکی فەڕەنسا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-17

1367 جار خوێندراوەتەوە

​ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا مانەوەى هێزەکانى وڵاتەکەیی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەى ئەمساڵ ڕاگەیاند.


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا مانەوەى هێزەکانى وڵاتەکەیی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەى ئەمساڵ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٧ى کانوونى دووەمى ٢٠١٩) سەرۆکى فەڕەنسا ڕایگەیاند، کوژرانی ئەو چوار سەربازەی ئەمریکا لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی منبج دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە داعش لە ناوچەکە بە تەواوەتی کۆتایی نەهاتووە و، جێگەى مەترسییە.

ئیمانوێل ماکرۆن لەبەردەم سەربازانی وڵاتەکەی ئاماژەى بەوەش کردووە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەرفەت دەدات بە داعش بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی لەو ناوچانە.

هاوکات ئەوەشی ئاشکراکردووە، بۆ ئەمساڵ هێزەکانیان لەو ناوچانە دەمێننەوە و سەربازگەکانیان لە دژی دووبارە دروستبوونەوەی داعش بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە لە شاری منبج تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژران، کە چوار لە کوژراوەکان سەربازی ئەمریکی بوون.

ئ.ر