سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای گفتۆگۆ لە ئۆپۆزسیۆن دەکات

تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-17

1848 جار خوێندراوەتەوە

تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پاش ئەوەی توانی متمانەی کابینەکەی بەدەستبهێنێتەوە، داوای لەئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی کرد دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی وڵاتەکەی تووشی بووە.


تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پاش ئەوەی توانی متمانەی کابینەکەی بەدەستبهێنێتەوە، داوای لەئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی کرد دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی وڵاتەکەی تووشی بووە.

تێریزا مەی رایگەیاند، "لە دوای دوو ساڵ و نیو ئێستا کاتی کۆبوونەوە و بەیەکگەیشتن و پێشخستنی بەرژەوەندی وڵات و بەدیهێنانی ئەنجامی ریفراندۆمەکەمانە."

ئاماژەی بەوەشکرد، لەوە تێگەیشتووە کە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا چ شتێکیان ناوێت، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە داخوازییەکانیان روونبکەنەوە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا راشیگەیاند، دەرگای بۆ سەرۆکی پارتی کرێکاران کراوەیە تاوەکو گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (Brexit) بکەن.

دوێنێ چوارشەممە (١٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ چوونە دەرەوەی لە یەکێتییە ڕەتکردەوە. ئۆپۆزسیۆنیش پێشنیازی سەندنەوەی متمانە لە تیریزا مەی کرد و بە ٣٢٥ دەنگ بەرامبەر بە ٣٠٦ دەنگ پەرلەمان متمانەی بە سەرۆک وەزیران بەخشییەوە.

رۆژی (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦) زۆربەی هاوڵاتیانی بەریتانیا لە ریفراندۆمێکدا دەنگیان بە جیابوونەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەورەپا دا.

ع.ا