سەردێڕ:

بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی کچێک تۆمەتبارێك دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-01-16

17938 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچێک، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە كچێك كردبوو.

روونیشیکردووەتەوە، دوای ئەوەی كچێكی تەمەن ٢٠ ساڵ سكاڵای تۆماركردووە لەدژی كوڕێكی دانیشتوی شاری هەولێر كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لێكردبوو، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە و دواتر توانیویانە تۆمەتبارەکە بهێننە شاری سلێمانی و دەستگیری بكەن .

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٢ی بەکارهێنانی مۆبایل ڕاگیراوە و لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە .

ش.ق