سەردێڕ:

لە هێرشێکی داعشدا لە نزیک خانەقین پۆلیسێکی عێراقی کوژرا

فۆتۆ: 
2019-01-15

2009 جار خوێندراوەتەوە

​لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی خانەقین، پۆلیسێک کوژرا و ئەفسەرێکیش برینداربوو.


دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەلار، گەرمیان حەمەی پور

 لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی خانەقین، پۆلیسێک کوژرا و ئەفسەرێکیش برینداربوو.

 سەمیر محەمەد نور سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای خانەقین لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، کاتژمێر ٧ و ٣٠ خولەکی ئەمشەو چەند چەکدارێکی داعش هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی فەوجی ٨ی پۆلیسی فریاکەوتنی خانەقین لە گوندی محەمەد عەباس لە نزیک باوە مەحمود لە باکوری ڕۆژئاوای خانەقین و، لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژراوە و ئەفسەرێکیش بە سەختی برینداربووە.

 ڕاشیگەیاند، پاش کاتژمێرێک شەڕ لە نێوان هەردوولادا، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەدەم هێزەکانی پۆلیسەوە هاتوون و بەو هۆیەشەوە چەکدارەکان هەڵهاتوون.

 شەوی رابردووش چەکدارانی داعش لە گوندی "محەمەد شیرک" لە ١٠ کیلۆمەتری خۆرئاوای خانەقین هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی عێراق و لەگەڵ هێزی ئەو بنکەیە بەشەڕهاتن.

 ع.ا