سەردێڕ:

هەولێر.. بەهۆی تەقینەوەی باترییەکەوە کارمەندێکی پاککەرەوە گیانی لەدەستدا

زیانی تەقینەوەکە بە ئۆتۆمبیلەکانی نزیک رووداوەکە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-15

15235 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، رێبوار کاکەیی

کارمەندێکی پاککەرەوە لە شاری هەولێر لە کاتی کاری ڕۆژانەیدا بەهۆی تەقینەوەی باترییەکەوە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) کارمەندێکی پاککەرەوە لەکاتی کۆکردنەوە و ڕشتنی خاشاکدا ، باترییەکی پێدا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە کارمەندەکە بڕێک خاشاکی کردووەتە نێو ئۆتۆمبێلەکەوە و باترییەک کە لەنێو خاشاکەکەدا بووە تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی کارمەندەکە.

هەر بەهۆی تەقینەوەکەوە، کارمەندێکی دیکەی پاککەرەوە برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ع.ا