وەزیرى دەرەوەى ئێران بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆدەبێتەوە.
دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ڕێناس عەلى
وەزیرى دەرەوەى ئێران بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆدەبێتەوە.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران لەڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێرەوە گەیشتە هەرێم و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى سەرۆک حکومەتى هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێم و چەند بەرپرسێکى تر پێشوازی لێدەکرێت.
پەیامنێرمان ڕایگەیاند، بڕیارە وەزیرى دەرەوەى ئێران لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و ژوورى بازرگانى و پیشەسازی و ژمارەیەک بەرپرسی باڵاى حکومى کۆببێتەوە.
سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى ئێران کە هاوکات شاندێکى بازرگانیشی لەگەڵدایە، بەمەبەستى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانى نێوان ئێران و هەرێمە.
ئ.ر