سەردێڕ:

کامیل مەحمود باس لە هۆکاری جیابوونەوەی لە بزوتنەوەی ئیسلامی دەکات

کامیل مەحمود چاودێرى سیاسی
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-01-15

4619 جار خوێندراوەتەوە

کامیل مەحمود، چاودێرى سیاسی ڕایگەیاند، بەهۆى بیروڕاى جیاواوەزەوە لە بزوتنەوەى ئیسلامی دوورکەوتوونەتەوە.


کامیل مەحمود، چاودێرى سیاسی ڕایگەیاند، بەهۆى بیروڕاى جیاواوەزەوە لە بزوتنەوەى ئیسلامی دوورکەوتوونەتەوە.

لەمیانەى بەشداریکردنى لە پانۆراماى ئێن ئاڕ تى کامیل مەحمود کە هاوکات ئەندامى پێشووى مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەى ئیسلامى بوو لەبارەى هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەیان لەگەڵ پێنج ئەندامی دیکەى حزبەکە بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بۆچوونى جیاوازیان هەبووە لە بزوتنەوەى ئیسلامیدا و پێشتریش لەگەڵ ڕابەرى گشتى بزوتنەوە و مامۆستایانى ئایینی ناو بزوتنەوەش کۆبوونەتەوە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ناتوانن درێژە بەکارى حزبى بدەن بەم شێوازەى ئێستا و ماڵئاواییان لێکردوون.

لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتەوە کامیل مەحمود ڕایگەیاند، یەکێتى و پارتى ناتوانن بە بێ یەکترى حکومەت پێکبهێنن و ئیستیحقاقی ژمارەیی پێوەر نییە و ئەو دوو حزبە هەریەکەیان دەسەڵاتى خۆیان هەیە لە زۆنى خۆیاندا هەیە، هەربۆیە هیچ کامیان ناتوانێت ئەوى تر فەرامۆشبکات.

پێشتر شەش ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی دەستیانلەکارکێشایەوە و هۆکارەکەشیان گەڕاندەوە بۆ" دەسەڵاتى تاكڕەوانە و قۆرخكارى لەناو حزبدا بە تایبەتی لەلایەن كەسى يەكەمەوە".

ئ.ر