وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکردووە، تائێستا ١٠٦ بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکراون و ڕێوشوێنى یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکردووە، تائێستا ١٠٦ بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکراون و ڕێوشوێنى یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕوونیکردەوە، دواى ئەنجامدانى ڕاست و دروستى بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار بۆ ئەو بڕوانامانەى پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان کرابوون، دەرکەوتووە ژمارەیەک لە بڕوانامەکان ساختە (تەزویر)ن.
بەپێی ئەو ئامارانەى وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، بڕوانامە ساختەکان بریتین لە ١٠٦ بڕوانامە و بەپێی زانکۆکانى هەرێمیش بڕوانامە ساختەکان بەم شێوەیە بوون:
لە زانکۆى سەڵاحەددین لە ههولێر (٢٦) بڕوانامە، زانکۆى سلێمانى (٤٨) بڕوانامە، زانکۆ هەڵەبجە (١٢) بڕوانامەى، زانکۆى گەرمیان (٥) بڕوانامە، زانکۆى دهۆک (٤) بڕوانامە، زانکۆى زاخۆ (٣) بڕوانامەى ساختە ، زانکۆى هەولێرى پزیشکى (٢) بڕوانامە، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک (٢) بڕوانامەى، لە زانکۆى کۆیە (١) بڕوانامەى ، لە زانکۆى سۆران (١) بڕوانامە، لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر (١) بڕوانامە، لە زانکۆى ڕاپەڕین (١) بڕوانامەى ساختە (تەزویر) پێشکەشکرابوون.
بەپێی ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ خوێندنى باڵا(ماستەر و دکتۆرا) توانستى زمانى ئینگلیزیی نێودەوڵەتى (IELTS, TOEFL, PTE) وەک مەرجى پێش دەستپێکردنى خوێندنى ئەکادیمى ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى داندراوە و ژمارەیەکى بەرچاویش لە خوێندکاران ساڵانە ئەو بڕوانامەیە پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان دەکەن.
ئ.ر