سەردێڕ:

تورکیا: چاوەڕوان دەکەین ئەمریکا ڕێز لە هاوپەیمانێتی نێوانمان بگرێت

فۆتۆ: 
2019-01-14

5467 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە وەڵامی هۆشدارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕوان دەکات ئەمریکا ڕێز لە هاوپەیمانێتی ستراتیجی نێوان دوو وڵاتەکەیان بگرێت.

ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە تویتێکدا داوای لە دۆناڵد تڕەمپ کرد، هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان نەکاتە دۆست و هاوپەیمانی وڵاتەکەی.

ئیبراهیم کاڵن ئەوەشی وتووە "تورکیا پێشبینی دەکات ئەمریکا ڕێز لە ستراتیجی هاوبەشی هەردوو وڵات بگرێت".

کاڵن جەختی لەوەکردووەتەوە،  تورکیا جیاوازی لە نێوان پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە و داعشدا ناکات و شەڕ لە دژی هەموو ئەو هێزانە ئەنجام دەدات.

ئەمەش لەدوای ئەوە هات، ئەمشەو دۆناڵد تڕهمپ سهرۆكی ئهمریكا لە تویتێکیدا ڕایگهیاند، ئهگهر توركیا هێرش بكاته سهر كورده‌كانی سوریا، له ڕووی ئابورییهوه وێرانی دهكهین و پێویسته كورده‌كانیش توركیا توڕه نهكه‌ن

ترەمپ ئامۆژگاری تورکیا دەکات، ئەگەر نیگەرانە لە کورده‌كانی سووریا ناوچەیەکی ئارام بە دووری 20 میل لەوانه‌وه‌ دروستبکات.

ئهمه یهكهمینجاره له پێناو پاراستنی كورد و كوردانی سوریا، دۆناڵد تڕهمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی راستهوخۆ ههڕهشهی تێكدان و دهستوهردانی ئابوری له توركیا بكات، و چاوهروان دهكرێت ئهم لێدوانانهی تڕهمپ كاردانهوهی توندی توركیای لێ بكهوێتهوه.

ئهمهش له كاتێكدایه ١٩ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٨ دۆناڵد تڕهمپ بڕیاری كشانهوهی هێزهكانی ئه‌مریكای له سوریادا و ئهو بڕیارهش كاردانهوهی ناوخۆی و دهرهكی لێكهوتهوه.

هـ،ڕ