سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا

سەردانی هەرێمیش دەکات
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-13

1623 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەری ٣٠ کەسایەتی سیاسی و ئابوری و بازرگانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عیراق کۆدەبێتەوە و رۆژی سێشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

دوای گەیشتنی بە بەغدا، بڕیارە هەر ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆببێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی پرۆتۆکۆلی سەردانەکە، سبەی دووشەممە ھەریەک لە عادل عەبدوڵمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ومحەمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دەبینیت.

باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا ئەوەشی راگەیاندووە، ھەر بەپێی کارنامەی سەردانەکە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  رۆژی سێشەممە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.

ئـ. فـ