سەردێڕ:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی کۆبوونەوە

فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-13

2273 جار خوێندراوەتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣-١-٢٠١٩ شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەی "نەوەی نوێ"یان کرد لە سلێمانی و لەلایەن شاندێکی جوڵانەوەکەوە پێشوازییان لێکرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی کاری ئۆپۆزیسیۆنیی هاوبەشی هەردوولا بۆ داهاتوو و هەروەها پڕۆژەیەکی هاوبەش کرا بۆ کاری پێکەوەیی لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی بەرنامەی هاوبەش.

هەردوو فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جەختیان لە ڕۆڵبینینی زیاتری هەردوولا کردەوە لە چاودێریکردنی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەیان بەوەشکرد، پێویستە گرنگیی زیاتر بە چاودێریکردنی حکومەتی هەرێم بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان بدەن.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ پلانی دوورمەودا و کاری پێکەوەیی لە داهاتوودا.

ئـ. فـ