سەردێڕ:

خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا بەردەوامە

فۆتۆ: 
2019-01-13

466 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان لە شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا بەردەوامە و لە میانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا، ٥٣ کەس دەستگیرکراون.

خۆپیشاندان  هێلەک زەردەکان ماوەی نۆ ھەفتەیە بەردەوامە کە پێشتر بەھۆی گرانی گوزەران و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەستیپێکرد و پاشانیش گۆڕا بۆ دژایەتیکردنی حکوومەتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا.

خۆپیشاندەرانی هێلەک زەرد لە گۆڕەپانی Bataillon du Pacifiqueی نزیک وەزارەتی ئابووری فەڕەنسا لە شاری پاریس بەردەوامە  ڕۆژانە لەو شەقامەوە بەرەو شەقامی چامپس-ئیلیزێ بەرێدەکەون.

بارگرژی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران لە دەوروبەری شەقامی چامپس -ئیلیزێ سەریھەڵداوە و پۆلیس بە گازی بیبەر رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەتەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە میانی خۆپیشاندانەکانی دوێندا دەستگیرکراون لە ٢٤ کەسەوە بەرزبووەوە بۆ ٥٣ کەس