سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. تەرمی منداڵێکی ساوا لە هەولێر دۆزرایەوە

لە گۆڕستانی قەڵاتی نوێ
تەرمی منداڵێکی ساوا لە هەولێر دۆزرایەوە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-12

45605 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

تەرمی منداڵێکی ساوا لە شاری هەولێر دۆزرایەوە و لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەی پزیشکیدایە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کە تەرمی منداڵێکی ساوا لە گۆڕستانی قەڵاتی نوێی شاری هەولێر فڕێدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەو رووداوە دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان هەڵگرتووەتەوە و بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێریان کردووە.

لە گرتەڤیدیۆیەکدا کە بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە، چەند شایەتحاڵێک ئاماژە بەوەدەکەن کە سەگێک لە نزیک تەرمی ئەو منداڵە بینراوە و پارێزگاریی لە تەرمەکە کردووە.

رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووش (٩ى کانونى دووەمى ٢٠١٩) لە ناو چاڵێک لە ناحیەى زنانەى سەر بە قەزاى کفرى لە سنورى گەرمیان تەرمى منداڵێکى ساوا دۆزرایەوە، بەرەبەیانی رۆژی رابردووش، تەرمی شۆفێرێکی تەکسی و خەڵکی شاری کۆیە، لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەسەر شەقامى ١٢٠ مەتریی شاری هەولێر دۆزرایەوە.

ش.ق