سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-11

15869 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی (١١ی کانوونی دووەم) بەگشتی ئاسمان سامان دەبێت و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەوردەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٢ پلە و نزمترینیش ١- پلە، هەروەها لە سلێمانی ١١ پلە بە ٢- پلە، دهۆک ١٠ بە ١- پلە، کەرکوک ١٣ پلە بە ١ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٤ پلە و نزمترینیش ١ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ١٣ پلە بە ١- پلە دەبێت، دهۆک ١٢ بە سفر پلە دەبێت، کەرکوک ١٥ پلە بە ٢ پلە.

ئ. ف

No photo description available.

No photo description available.