سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی

لە بەشێک لە شارەکان پلەی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفر
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-01-10

8142 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٦ پلە و نزمترینیش سفر پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٤ پلە بە -٣ پلە دەبێت، دھۆک ٣ بە -٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٨ پلە بە سفر پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٧ پلە و نزمترینیش ١ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٥ پلە بە -٢ پلە دەبێت، دھۆک ٤ بە -١ پلە دەبێت، کەرکوک ١٠ پلە بە ٢ پلە دەبێت.

هــ.حــ

No photo description available.

No photo description available.