سەردێڕ:

هەولێر.. بەهۆى نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دانیشتووانى گوندێک گردبوونەوە

بەهۆى نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دانیشتووانى گوندێکى هەولێر گردبوونەوە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-27

419 جار خوێندراوەتەوە

گوندى كەڵەكان كەوتووەتە ناوەڕاستی چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوونەوە، بەڵام دانیشتووانەکەی بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن.

لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری دانیشتووانی گوندەکە گردبوونەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، هیچ خزمەتگوزارییەكیان نییە  ئەوەشی تا ئێستا بۆیان كراوە لەسەر ئەركی خۆیان ئەنجامیانداوە.

لەگەڵ ئەوەی ڕێگاوبانەکانی ئەو گوندە زۆر خراپە و ماوەی سێ ساڵیشە لەناو زبڵ و خاشاكی پرۆژەکانی دەوروبەریاندا ژیان بەسەردەبەن، ماوەی زیاتر لە چوار ڕۆژە كارەبای نیشتمانییان نییە، دانیشتووانى گوندەکە ئاماژە بەوە دەکەن، بەرپرسانی كارەبای ناحیەی بەحركە وتوویانە بیریانچووە كارەباكەیان بۆ هەڵبكەنەوە.

ئێن ئاڕ تی لەسەر كێشەکانی ئەو هاوڵاتییانە هەوڵیدا پەیوەندی بكات بە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ناحیەی بەحركە، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەستنەبوو.

گوندی كەڵەكان دەكەوێتە باكوری خۆرئاوای هەولێر و سەربە ناحیەی بەحركەیە، ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن.

ئ.ر